خوێندراوەتەوە: (881)

دەستەی پەخشی ئیسرائیل لە زاری “بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە” بڵاویانکردوەتەوە کە ئیسرائیل و ئەمریکا “هەردوولا ئێستا چاوەڕێی هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ترەمپن تا پێکەوە هێرشی هاوبەش بکەنە سەر ئێران”.

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی یەک شەممە، ١٧ ئایار ٢٠٢٦، بڵاویکردەوە “ناتانیاهۆ و ترەمپ گفتوگۆیان لە بارەی وردەکارییەکانی سەردانەکەی ترەمپ بۆ چین و ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران کردووە”.

بەرپرسەکەی ئیسرائیل ئەوەی بۆ دەستەی پەخشی وڵاتەکەی ئاشکراکردوە کە “ئەمریکا و ئیسرائیل ئاستی ئامادەباشییان بەرز کردووەتەوە بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ، هەروەها هەردوولا ئێستا چاوەڕێی هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ترەمپن تا پێکەوە هێرشی هاوبەش بکەنە سەر ئێران”.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابردوو میدیاکانی ئەمریکاش رایانگەیاند “ئەگەری هەیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەر سبەی هێرش بکاتە سەر ئێران، پلانەکە بریتییە لە بەئامانجگرتنی شا دەماری هەناردەکردنی نەوت لە دوورگەی خارک، ئەنجامدانی هێرشی هێزە تایبەتەکان بۆ سەر پێگە ئەتۆمییەکان، هاوشان لەگەڵ وەشاندنی لێدان لە ژێرخانی سەربازیی ئێران”.

جەنگی ئەمریکا و ئێران

جەنگی ئیسرائیل و ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 58 📊 Click Here