خوێندراوەتەوە: (1.2K)

مووچەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان دیاریکرا کە لەنێوان 150 بۆ 400 هەزار دیناردایە.

نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: مووچەی کارمەندانی کۆمسیۆن لە نێوان 150 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت، مووچەی دەرچووانی زانکۆ و خوێندکاران بەراورد بە فەرمانبەرانی حکومی، 100 هەزار دینار زیاتر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر کارمەندێک لە ڕۆژانی دەنگدانی گشتی و تایبەت ئەرکەکەی ببینێت، 100 هەزار دینار دەچێتە سەر کۆی مووچەکەی.

دەشڵێت، “بەپێی ئەو ئەرکەی کارمەندەکە دەیبینێت جیاوازیی کراوە لە بڕی مووچەی کارمەندان و، هەروەها ئەوەش لەبەرچاوگیراوە ئەو کەسە فەرمانبەری حکومییە یان خوێندکار یان دەرچووی زانکۆیە”.

بڕی مووچەی کارمەندانی کۆمسیۆن بەمشێوەیە دەبێت:

رێکخەری ناوەندی دەنگدان:
بۆ فەرمانبەری حکومی: 300 هەزار دینار.
بۆ خوێندکار یان دەرچووی زانکۆ: 400 هەزار دینار.

بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان:
بۆ فەرمانبەری حکومی: 200 هەزار دینار.
بۆ دەرچووی زانکۆ یان خوێندکار: 300 هەزار دینار.

کارمەندێکی ئاسایی بنکەی دەنگدان:
بۆ فەرمانبەری حکومی: 150 هەزار دینار.

بۆ خوێندکار یان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان: 250 هەزار دینار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 95 Today: 326 📊 Click Here