خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابینکردنی ئامێر و دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان روونکردنەوەیدا و دەڵێت”داوایان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی کردووە، هاوکاربن لە فشارخستنەسەر حکومەتی عێراق”.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە رێکخراوى تەندروستیی جیهانی فشار لە عێراق بکات، بۆ بەردەوامیدان بە هەڵمەتەکانی کوتان، هەروەها خەرجکردنی شایستەی دارایی تیمەکانى کوتانى 2023ـى هەرێمى کوردستان .

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرێمی کوردستان لە کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکاندا سەرکەوتوو بووە، هاوکات بەڵینی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیشیان وەرگرتووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

لەبارەی بیمەی تەندروستییەوە وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕوانی کارابوونی پەرلەمانن بۆ پەسەندکردنى ئەو رەشنووسەی کە ئامادەکراوە و لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستانەوە رەزامەندیی لەبارەوە دراوە.

وەزیری تەندروستی وتیشی، بەشیک لەوکەسانەی لەڕێگەی ئۆنلاین و سۆشیال میدیاوە دەرمان و چارەسەری پزیشکی دەفرۆشن دەبێت دەستگیربکرێن، چونکە خەڵکانێکی زۆر بوونەتە قوربانی ئەو دەرمانانەی لەو ڕێگەیەوە کردراون و وەزارەتی تەندروستی دژی فرۆشتن و ریکلامکردنە بۆ دەرمان بە ئۆنلاین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 103 Today: 2,431 📊 Click Here