خوێندراوەتەوە: (8.3K)

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل دوای سووریا، هێرشی کردە سەر قەتەر، و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش سەنعای یەمەنی بۆردومان کرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ـی سێپتێمبەری 2025، ئیسرائیل چەند هێرشێکی توندی کردە سەر سەنعاای پایتەختی یەمەن، ئەمەش دوای ئەو هێرشانەی حوسیییەکان لە چەند رۆژی ڕابردوو کردیانە سەر فرۆکەخانەیەک لە ئیسرائیل.

هاوکات کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە سەنعا دژ بە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل کەوتووەتە کار.

لەبارەی هێرشەکەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئامانجەکانی حووسی’یان لە ناوچەکانی سەنعا و جەوف بۆردومان کردووە.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر یەمەن، بەو پێیە، لە میانی ٤٨ کاتژمێر ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر سێ وڵاتی، یەمەن، قەتەر و سووریا. ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕۆژانەش هێرش و بۆردومانی لوبنان و کەرتی غەززەش بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 103 Today: 2,431 📊 Click Here