خوێندراوەتەوە: (7.5K)

هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر سیستەمی ئاسکیودا ڕێککەوتن کە کارئاسانی بۆ بازرگانیی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە ناوەڕاست و باشووری عێراقدا.

ئەمشەو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، بڵند محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و نوێنەرانی وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتى گومرگ و بەڕێوەبەری کونترۆڵی جۆری لەگەڵ هاوتاكانيان لە حکومەتی عێراق و سامى سودانی ڕاوێژكارى سەرۆك وەزيرانى حكومەتى فيدراڵ کۆبوونەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە ئامانج لە کۆبووەکە چارەسەری چەند کێشەیەکی نێوان هەرێم و بەغدا بوو لەبارەی کۆمپانیاکانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە یەکێک لەو بڕیارانەی لە کۆبوونەوەکەدا دران و ڕێککەوتنیان لەسەر کرا سیستەمی ئاسکیودا بوو كە پێشتر يەكێک بوو لە كێشە و ناكۆكيیەكانى نێوان هەردوولا و بازرگان و كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان باجى ئەو ناكۆكيانەیان دەدا و ڕاستەوخۆ كاريگەرى خراپى بۆ سەر دۆخى بازاڕ و بازرگانى و ئابوورى كوردستان هەبوو.

ڕاشیگەیاند لە ڕێكکەوتنەكەدا بڕيار درا بە بەكار هێنانى ژمارەى بازرگانى كۆمپانياكان (UEN) كە پێكهاتووە لە 14 ژمارەى بێ هاوتا و بكرێتە بنەمايەک بۆ وەرگرتن و بەشدارىكردن لە سيستەمەکەدا

وەزارەتی بازرگانی ڕاشیگەیاند، لەمەودوا كۆمپانياكانى هەرێمى كوردستان پێويستيان بە ناسنامەى باج ( هويە ضريبى) نابێت و لەگەڵ چارەسەر كردنى ئەم كێشەيە كۆمپانياكانى كوردستان بە گشتى دەتوانن وەك كۆمپانياكانى ناوەراست و باشووری عێراق كارى بازرگانى هاوردە و هەناردەى خۆيان بەشێوەيەكى ئاسايی و ياسايی بەجێ بگەيەنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 2,373 📊 Click Here