خوێندراوەتەوە: (3.6K)

ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی هاوبەشی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)، ڕایگەیاند؛ پارتەکەی گەڕانەوە بۆ سیستمی مەرکەزی لە سووریا قبووڵ ناکات و ئەگەر دەسەڵاتی دیمەشق سیستمی لامەرکەزی قبووڵ نەکات، ئەوا داوای سەربەخۆیی دەکەن.

ساڵح موسلیم لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی “کوردستانی نوێ” جەختی کردەوە، کە باشترین چارەسەر بۆ قەیرانی ئێستای سووریا، جێبەجێکردنی سیستمێکی حوکمڕانی لامەرکەزییە، کە مافی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا مسۆگەر بکات.

ئاماژەشی بە گرنگی گشتگیرکردنی مۆدێلی “بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر” بۆ سەرجەم ناوچەکانی دیکەی سووریا کرد.

موسلیم دووپاتی کردەوە؛ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت، چونکە ئەوان دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش شەڕیان کردووە و هێشتاش بەرگری لە ناوچەکە دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 1,879 📊 Click Here