خوێندراوەتەوە: (5.5K)

ڕاژان ئەحمەد

ئەگەر سەیری سەرۆکەکانی ووڵاتانی دونیا بکەین هەر یەکێکیان کەسایەتیەکی کاریگەریان هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی ووڵاتی خۆیان بەجۆرێک هەر کەسێکیان پێگەیەکی بەهێزیان هەیە چ لە ڕووی سیاسی بێت یاخود ڕۆشنبیری و کەلتوری و پەیوەندی نێودەوڵەتی و هتد…

بەڵام لەلای خۆمان کەسێکی وەکو مەسعود بارزانی کە خۆی بە سەرۆک و مەرجەعی میللەتێک دەزانێت هەر لە سەرەتاوە تاکو ئەم ساتە بە شێوەیەکی خێڵەکی و عەشایەری و نەزانی هەوڵی داوا پەیامی خۆی بدات بە گوێی میللەتەکەی و ووڵاتانی دەرەوەش بە جۆرێک هەر ڕۆژەو شەکرێک دەشکێنێت.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا بینیمان لە کاتی ڕیفراندۆمەکەی کوردستان کە ووتی (هێندە حساب بۆ ڕەئی یەک بەشەر ناکەم) ،هەر لە دوای ئەو شەکرە کە شکاندی کوردستان تووشی کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی و ئابووری بۆیەوە کە بووە هۆی لە دەستدانی ٪٥۱ ی خاکی کوردستان.

هەر لەم ماوەیەی ڕابردوودا لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە نەزانی خۆیەوە پەیامێکی بۆ دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراقی نارد وە بووە هۆی بڕینی قووت و مووچەی خەڵکی کوردستان کە بەجۆرێک مووچەخۆران بۆ ماوەی زیاتر لە ۸٠ ڕۆژ زیاتر بێبەشبوون لە وەرگرتینی مووچەکانیان.

هەموو ئەم شەکر شکاندنانەی سەرۆکە نەخوێندەوارەکەمان دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە بەڕاستی کەسێکی خێڵەکی و نەخوێندەوارە حوکمی هەرێمێک دەکات کە دووچاری زۆر کێشەی سیاسی و ئابووری بۆتەوە!

میللەتێکین تا سەرۆکە نەخوێندەوارەکەمان بێدەنگ بێت سوودی زیاترە بۆ میللەتەکەمان چونکە بە کردنەوەی دەمی دووبارە ماڵوێرانیەکی تر یەخەی هاوڵاتیانی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاخۆ دەبێت شکاندی شەکری دواتری سەرۆکە نەخوێندەوار و خێڵەکیەکە چ بەڵایەک بەسەر کوردستاندا بهێنێت؟!!

چاوەڕێین ….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 1,860 📊 Click Here