ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت” واشنتن لە چوارچێوەی پلانەکانی بۆ هێرشە ئەگەرییەکان بۆ سەر ئێران، سەرکردە سەربازی و مەدەنییەکانی ئەو وڵاتەی خستووەتە ناو بانکی ئامانجەکانەوە”.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەوانە چیای تەور، فۆردۆ و نەتەنز، لە ئامانجە ئەگەرییەکانی هەر هێرشێکی نوێی ئەمریکادان.
ئەکسیۆس ئەوەشی خستەڕوو، ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاری ئێران، لەوانەش پردەکان و وێستگەکانی کارەبا، خراونەتە ناو لیستی ئامانجە پێشنیازکراوەکان بۆ هێرشە ئەگەرییەکان.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەکسیۆس، ئەم پرسە لە چوارچێوەی گفتوگۆ و پلانە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەگەری فراوانبوونی پێکدادانەکان لەگەڵ ئێراندا تاوتوێ دەکرێن، هەروەها سەرکردە سەربازی و مەدەنییەکانی ئێران دەچنە ناو ئەو بانکی ئامانجانەی کە بەرپرسانی ئەمریکا ئاشکرایان کردووە.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەمریکا
ئێران
سزا
