بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق ڕایدەگەیەنێت” بەهۆی لێچوونی غازی ئەمۆنیا لە کارگەی پەینی باشوور لە پارێزگای بەسڕە، ٢ کرێکار گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسی دیکە بریندار بوون”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانی، تیمێکی تایبەت بە فریاکەوتن و وەڵامدانەوەی خێرا بە ماددە مەترسیدارەکان (CBRN) توانیویەتی ڕووداوەکە کۆنترۆڵ بکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕووداوەکە لە کۆمپانیای دروستکردنی پەینی باشوور، سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، لە ناوچەی خۆڕ زوبێر لە پارێزگای بەسڕە ڕوویداوە.
بەرگری شارستانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە ١٠ فەرمانبەر لە ناو کۆمپانیاکە ڕزگار بکەن.
بەسرە
کارگە
لێچوونی غاز
قوربانی
