کۆچەر ئیسماعیل خالید – چالاکوان
چۆن دەکرێت هەرێمێک کە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی سووتەمەنی ، هێشتا نەیتوانێت بەنزین بە شێوەیەکی ئاسایی و بەردەوام بۆ هاوڵاتییەکانی دابین بکات؟ بۆچی هاوڵاتی دەبێت کاتژمێری زۆر لە ڕیزەکان بەنزیندا بەسەر ببەن بۆ ئەوەی بتوانێت سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەکەی دابین بکات؟ ئەم قەیرانە تەنها کەمیی بەنزین نییە؛ ئەمە پرسیارێکی جددییە لەسەر بەڕێوەبردن، شەفافیەت و بەرپرسیارێتی دەسەڵات. کاتێک ئەم کێشەیە جار دوای جار دووبارە دەبێتەوە، هاوڵاتی مافی ئەوەی هەیە بپرسێت: بۆچی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەم کێشەیە نییە؟پێوویستە سووتەمەنی بۆ ناوخۆ بەکاربێت نە وەک رەوانەی دەروە بکرێت کۆتاییدا لە ڕیزی بەنزیندا چاوەڕێ بکەن. ئەو سەرچاوە گشتییە دەبێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک بەکاربهێنرێت، نەک ببێتە هۆی گرانبوونی ژیان و زیادبوونی فشار لەسەر هاوڵاتی.ڕاستییەکە ئەوەیە کە هاوڵاتی تەنها بەنزین ناوێت؛ هاوڵاتی سیستەمێکی ڕێکخراو و حکومەتێکی بەرپرسیار دەوێت. ئەگەر دابینکردنی بەنزین کێشەیە، دەبێت حکومەت بە ڕوونی هۆکارەکە بڵێت. ئەگەر کێشەکە لە بەڕێوەبردنە، دەبێت بەرپرسان وەڵام بدەنەوە. ئەگەر کێشەکە لە بازاڕ و دابینکردنە، دەبێت پلانێکی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی دابین بکرێت.بەڵام ئەوەی قبوڵ ناکرێت ئەوەیە هەر جارە قەیرانێک دروست ببێت و هاوڵاتی لە ڕیزدا بمێنێتەوە و تەنها بەڵێنی چارەسەر بدرێت و چارەسەر نەکرێت .هەرێمی دەوڵەمەند بە سووتەمەنی نابێت هاوڵاتییەکەی هەژار بێت لە خزمەتگوزاری و بێزار بێت لە چاوەڕوانی.خەلکی هەرێم داوای شەفافیەت دەکەین. داوای وەڵامی ڕوون دەکەین. داوای بەڕێوەبردنی سەرچاوە گشتییەکان بە بەرپرسیاری دەکەین. و داوا دەکەن قەیرانی بەنزین بە چارەسەرێکی بنەڕەتی کۆتایی پێبهێنرێت، نەک بە بەڵێنێکی تر.
قەیرانی بەنزین دەبێتە ئاگادارکردنەوەیەک بۆ دەسەڵات کە کێشەکە نابێت بە چارەسەرێکی کاتی و بەڵێنێکی نوێ بپۆشرێتەوە. دەبێت هۆکاری بنەڕەتی دیاری بکرێت و چارەسەرێکی درێژخایەن جێبەجێ بکرێت.
خەڵکی هەرێم شایستەی ئەوەن کە سەرچاوە سروشتییەکانیان ببیننە هۆی باشترکردنی ژیانیان، نەک هۆی چاوەڕوانی و فشار و گرانبوونی ژیان.
ئێمە داوای شەفافیەت دەکەین، داوای وەڵامی ڕوون دەکەین، داوای بەڕێوەبردنی بەرپرسیارانەی سەرچاوە گشتییەکان دەکەین، داوای دابینکردنی بەردەوامی سوتەمەن بۆ هاوڵاتییەکان دەکەین، وە داوا دەکەین قەیرانی بەنزین بە چارەسەرێکی بنەڕەتی کۆتایی پێبهێنرێت، نەک بە بەڵێنێکی تر.
هەروەها سەرچاوە سروشتییەکان موڵکی کەسێکی تایبەت نین؛ موڵکی گشتین و دەبێت بە شێوەیەک بەڕێوەببرێن کە سوودیان بگەیەنرێتە خەڵک. ئەگەر سوتەمەنی هەیە، پێویستە پێش هەر شتێک پێداویستی ناوخۆ دابین بکرێت و هاوڵاتی نەبێتە دواهەمین کەس لە زنجیرەی دابینکردن.
