خوێندراوەتەوە: (16)

شەیما ساڵح گەڵاڵی – چالاکوان

ڕۆژ نییە خەڵک نەبێتە قوربانی چەکی بێ مۆڵەت.

ئەوەی پێی دەگوترێت «حکومەتی هەرێمی کوردستان»، تەنیا ناوە؛ چونکە حوکمی هەرێم حوکمێکی خێڵی و خێزانییە.

کاتێک حوکمی هەرێمێک خێڵی و خێزانی بێت و هێزی چەکدار لەژێر دەستی خێڵ و خێزاندا بێت، هەر ئەوەش ڕوودەدات کە چاوەڕوان دەکرێت.

بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی خۆیان یاسا دەشکێنن و خۆیان هێزی چەکدار بەکاردێنن بۆ کوشتن و تیرۆرکردنی خەڵکی ئازاد و ناڕازی.

کاتێک لوتکەی فەرمانڕەوایی دز، بکوژ و یاساشکێن بێت، بێگومان ناشیەوێت، چەکی بێ مۆڵەت قەدەغە بکات.

لە وڵاتانی خاوەن یاسادا، چونکە یاسا سەروەرە، ئەگەر لە هەر کەسێک چەک بگیرێت، تەنانەت چەقۆ یان ئامێرەکانی تووندوتیژیش، سزایەکی قورس دەدرێت.

لە وڵاتانی خاوەن یاسادا، هێزی چەکدار مافی ئەوەی نییە لەناو شار بە چەکەوە بگەڕێت، یان بەچەکەوە بگەڕێتەوە ماڵەوە. 

کەچی لەوڵاتی ئێمە هێزی چەکدار بەکاردێت، بۆ ئەشکەنجەدانی خەڵک و کوشتنی خەڵک!

ئیتر خەڵک چۆن بەناو یەک ناکەون؟!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 106 Today: 1,596 📊 Click Here