خوێندراوەتەوە: (45)

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهوو، لە کاتی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیدا زانیاری سەبارەت بە دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران ئاشکرا کردوە و دەڵێت “بەهۆی پێشێلکارییەکانی تاران و جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی ئاگربەست، ئەمریکا دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندووەتەوە”.

دوو شەممە، ١٣ نیسانی ٢٠٢٦، بنیامین نەتانیاهوو رایگەیاند “لایەنی ئەمریکی کۆتایی بە دانوستاندنەکان هێناوە، چونکە نەیانتوانیوە بەرگەی پێشێلکارییە زەقەکانی ئێران بگرن بەرامبەر بە رێککەوتنی چوونە ناو دانوستانەکان، رێککەوتنەکە وابوو کە ئاگربەست بکەن و ئێرانییەکان دەستبەجێ گەرووی هورمز بکەنەوە، بەڵام ئەوان ئەوەیان نەکرد. ئەمریکییەکان نەیانتوانی ئەوە قبووڵ بکەن.”

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرایکرد کە زانیارییەکانی لە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا وەرگرتووە کە “لەکاتی گەڕانەوەی لە ئیسلامئاباد لە ناو فڕۆکەکەدا” پەیوەندیی پێوە کردووە و دەڵێت ” بە وردی” زانیاریی پێدەدات لە بارەی دانوستاندنەکان.

دوای ٣٩ رۆژ لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، لە ڕۆژی ٨ نیسان ئاگربەست راگەیاندراو بۆ ماوەی دوو هەفتە، ڕۆژی ١١ نیسان بە نێوەندگیری پاکستان لەو وڵاتە کۆبونەوەی شاندی باڵای ئەمریکا و ئێران بۆ ماوەی ٢١ کاتژمێر بەڕێوەچوو و دوای کۆبونەوەکەش ئەندامانی شاندی هەردوولا ئاماژەیان بەوەکرد نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن، و بڕیارە کاتژمێر ٥:٠٠ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمریکا گەمارۆ بخاتە سەر گەرووی هورمز.

جەنگی ئەمریکا و ئێران

جەنگی ئیسرائیل و ئێران

دانوستاندنی ئەمریکا و ئێران

بنیامین نەتانیاهوو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 204 Today: 2,035 📊 Click Here