خوێندراوەتەوە: (26)

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٥- ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە.

دوو شەممە، ١٣ نیسان ٢٠٢٦، بە پێی ئەو نوسراوەی وەزارەت بڵاویکردوەتەوە گۆڕانکاری لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا کراوە و چەند بڕیارێکی نوێ دراون.

تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بەمشێوەیە دەبن:

خولی یەکەم: لە ١٤-٦-٢٠٢٦ دەستپێدەکەن و تاوەکو ٨-٧-٢٠٢٦ بەردەوام دەبن.

خولی دووەم: لە ١١-٨- ٢٠٢٦ تاوەکو ٢٧-٨-٢٠٢٦ ئەنجام دەدرێن.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ـی بنەڕەتی بەم شێوەیە دەبن:

خولی یەکەم: لە ١٤-٥-٢٠٢٦ دەستپێدەکات و لە ٢٥-٥-٢٠٢٦ کۆتایی دێت.

خولی دووەم: لە ١٥-٦-٢٠٢٦ دەستپێدەکات و تاوەکو ٣٠-٦-٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندوە “ئەو قوتابخانانەی تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزیان (٢٠ نمرە) تەواو نەکردووە، دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام ئەنجامی بدەن”.

لە بارەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلەکانی ٩ و ١٢، کارگێڕی قوتابخانەکان سەرپشک کراون کاتەکەی دیاری بکەن، بە مەرجێک لە ٤-٥-٢٠٢٦ تێنەپەڕێت.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پەیمانگاکان لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام دەستپێدەکەن و دەبێت تاوەکو ٣-٤-٢٠٢٦ کۆتاییان بێت.

هەروەها تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پەیمانگاکان وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە ٩-٥-٢٠٢٦ تاوەکو ٢٠-٥-٢٠٢٦ ئەنجام دەدرێن.

نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:

وەزارەتی پەروەردە

تاقیکردنەوەی پۆلی ٩ و ١٢

پەیمانگاکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 204 Today: 2,125 📊 Click Here