کارمەند ئیسماعیل عەبدوڵا
لە هەرێمی کوردستان، مووچە چیتر تەنها مافێکی کارمەندێکی حکومی نییە؛ بووەتە کابووسێکی مانگانە کە فەرمانبەر لە سەرەتای مانگەوە تا کۆتاییەکەی لە ترس و چاوەڕوانیدا دەژی. لەبری ئەوەی حکومەت سیستەمێکی ئاسان و شکۆدار بۆ وەرگرتنی مووچە دابنێت، هاوڵاتیانی خستووەتە ناو بازنەیەکی بێکۆتای چاوەڕوانی و بێڕێزی.
حکومەت بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە سەدان هەزار کەس لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە مووچەیان وەرگرتووە، و هەروەها ئاراستەی گواستنەوەی مووچە لە سیستەمی نەقدی بۆ سیستەمی دیجیتاڵی کردووە .
بەڵام لەسەر زەویی واقیع، ئەوەی فەرمانبەر دەیبینێت پێشکەوتن نییە؛ بەڵکو دۆزەخی ئەی تی ئێم و سیستەمێکی پچڕپچڕە کە زۆرجار ناتوانێت پارەی خەڵک بداتە دەستیان
“هەژماری من” ئەگەر لە خزمەتی هاوڵاتی دا بێت، دەبوو مووچە وەرگرتن ئاسانتر بکات، نۆرەکان کەم بکاتەوە، و کەرامەتی فەرمانبەر بپارێزێت. بەڵام کاتێک کارمەندێک دوای ماوەیەکی درێژ لە چاوەڕوانی، ناچار بێت بچێتە بەردەم ئامێرێک کە پارەی تێدا نییە یان لەکارکەوتووە، ئەوا ئەم پرۆژەیە لە خزمەتی خەڵکدا نییە؛ لە خزمەتی قەیران دایە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان کردووە بە هەژمارکردن و تۆمارکردنی زۆر لە فەرمانبەران بۆ ئەم سیستەمە، و هەروەها بەوەش کە هەندێک کێشەی پەیوەندیدار بە وەرگرتنی مووچە و کارکردنی ATM هەبوون. باشە ئەگەر مووچەی خەڵک بخرێتە ناو بانکی دیجیتاڵی، بەڵام خاوەنی مووچەکە نەتوانێت کاتێک دەیەوێت پارەکەی دەربهێنێت، ئیتر ناوی ئەمە خزمەتگوزارییە یان قۆرخکاری؟
پرۆژەی “ڕووناکی” بە ناوی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا هات، بەڵام بۆ زۆر هاوڵاتی ئەو ناوە چیتر یادخەری ڕووناکی نییە؛
