خوێندراوەتەوە: (0)

عبدالباری احمد بابکر

ئەگەر لە هەر وڵاتێکی دونیادا بگەڕێیت، حکومەت و پەرلەمان لێپرسینەوە لە بەرپرسان دەکەن، بەڵام لە زۆنی سەوز و ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا، چەمکی “لێپرسینەوە” تەنها گاڵتەجاڕییەکە بۆ فریودانی خەڵک. لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، تۆڕێکی بچووکی خزم خزمێنە دروست بووە کە تێیدا هەمان ئەو کەسەی ئەندامی سەرکردایەتییە، لە هەمان کاتدا فەرماندەی هێزێکی چەکداری سێبەرە و خاوەنی گەورەترین کۆمپانیاکانی قۆرخکارییشە. کاتێک دەسەڵاتی سیاسی، ئەمنی و ئابووری بەم شێوەیە لە دەستی چەند ئاغایەکدا کۆدەبێتەوە، کێ دەتوانێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات؟ ئەوان خۆیان یاسان، خۆیان دادوەرن!

لەبری ئەوەی پارێزگار یان حکومەتی خۆجێیی بڕیار لەسەر ژیانی خەڵک بدەن، تەواوی بڕیارە چارەنووسسازەکانی سلێمانی لەلایەن سەرکردەکانی یەکێتییەوە لەناو بارەگا حیزبی و ئەمنییەکانەوە دەدرێن. ئەم نوخبە دەسەڵاتدارە کە لەلایەن بافڵ و قوباد تاڵەبانییەوە کۆنترۆڵ کراوە، نەک تەنها داهاتی دەروازە سنوورییەکان و گومرگیان بۆ خزمەتی کۆمپانیاکانی خۆیان داگیر کردووە، بەڵکو تەواوی زەوییە ستراتیژییەکانی شارەکەشیان تاڵان کردووە. هەر کاتێکیش هاوڵاتییەک یان ڕۆژنامەنووسێک بیەوێت ڕەخنە بگرێت، یەکسەر دەزگا ئەمنییەکانی حیزب کە ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بەم بازرگانە سیاسییانەوە، وەک چەکێکی تۆقاندن و سەرکوتکردن بۆ بێدەنگکردنیان بەکاردەهێنرێن.

سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتی بەردەوام لە شاشەکانەوە باسی بنبڕکردنی “قاچاخچێتی و سەرانەسەندن” دەکات، بەڵام ئەمە تەنها پەردەیەکە بۆ شاردنەوەی پاکتاوکردنی نەیارەکانی ناوخۆیان و مانۆپۆڵکردنی تەواوەتیی سەروەتی شارەکە. لە ڕاستیدا، سلێمانی لەژێر دەسەڵاتی ئەم مۆدێلە نوێیەی یەکێتیدا ڕاپێچی ناو تونێلێکی تاریک کراوە کە تێیدا هیچ شەفافیەتێک بوونی نییە و دامەزراوەکانی حکومەت بەتەواوی ئیفلیج کراون. کاتێک سەرکردەیەک بە جلی سەربازیی و پێڵاوی میلیشیاکانەوە دەردەکەوێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە داراییەکانی حیزبەکەی، ئیتر چۆن دەکرێت باس لە حوکمڕانیی مەدەنی و چاکسازی بکرێت؟

ئەمە ئەو وێرانەیەیە کە دەسەڵاتی بێ لێپرسینەوە دروستی کردووە؛ سیستەمێک کە تێیدا حیزب بووەتە کارگەیەک بۆ پاراستنی چەتەکان و سزادانی میللەتێکی بێدەرەتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 2,466 📊 Click Here