ناوەندی ئاسایشی دەریایی عومان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردوەتەوە لەسەر هێرشکردنە سەر کەشتیەکی گواستنەوەی نەوت و قوربانی لێکەوتەوە.
دوو شەممە، ٢ ئادار ٢٠٢٦، ناوەندی ئاسایشی دەریایی عومان بڵاویکردەوە کە هێرشەکە بووتە هۆی گڕگرتن و تەقینەوە لە ژووری بزووێنەرەکانی کەشتی نەوتهەڵگری مکۆ ڤیۆم، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و ٢١ کارمەندەکەی دیکەی ناو کەشتییەکە رزگار کران.
بە پێی زانیارییەکان کەشتییە نەوتهەڵگرەکە لە رێگای بەلەمێکی ئاڕاستەکراوەوە هێرشی کراوەتە سەر لە دووری ٨٣ کیلۆمەتری دەریایی لە کەنارەکانی مەسقەتی پایتەختی عومان و کەشتی سەربازیی بەحرێن چاودێری ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرە دەکات و هۆشداری دەداتە ئەو کەشتییانەی بەو شوێنەدا تێپەڕ دەبن.
دوای هێرشەکانی ٢٨ شوبات لە لایەن ئەمریکا وئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران و کوشتنی عەلی خامنەیی، ئێران هێرشی کردوەتە سەر وڵاتانی کەنداو و هەرێمی کوردستان.
جەنگی ئێران و ئەمریکا
ئێران و ئیسرائیل
