خوێندراوەتەوە: (142)

لە کەمپی ڕۆژ لە سنوری شاری دێرکی پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، ١١ خێزانی ئوسترالی کە ٣٤ ژن و منداڵ بوون لەناو ڕیزەکانی داعش گەڕێندرانەوە بۆ وڵاتەکەیان.

دوو شەممە، ١٦ شوبات ٢٠٢٦، بە پێی زانیارییەکان حکومەتی ئوسترالیا پاسپۆرتی تایبەتی بۆ ئەم کەسانە کردووە کە تەنیا بۆ یەک جار بەکاردەهێندرێت، خێزانەکان بە دوو مینی پاس لە کەمپەکەوە گوێزرانەوە بۆ دیمەشق، بڕیارە لەوێشەوە بە فڕۆکە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان.

لە ساڵی ٢٠٢٢ بە دواوە حکومەتی ئوسترالیا ١٧ کەسی گەڕاندۆتەوە (٤ ژن و ١٣ منداڵ).

لە ئێستادا کەمپی ڕۆژ ٧٤٢ خێزانی داعشی تیادا نیشتەجێیە، کە کۆی گشتییان دەگاتە ٢ هەزار و ٢٣١ کەس، ئەو خێزانانەی لەو کامپەدا ماونەتەوە، هەڵگری ڕەگەزنامەی زیاتر لە ٤٠ وڵاتی جیاوازی جیهانن.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ و سەرەتای ٢٠٢٦ ژمارەی دانیشتووانی هەردوو کەمپی هۆل و ڕۆژ نزیکەی ٣٠ هەزار کەس بوو کە زۆرینەیان ژن و منداڵی داعش بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 2,785 📊 Click Here