سامان ئیسماعیل
١٤ ساڵ لەنێوان دوو ڕووداوی خوێناوی لە شاری سلێمانیدا، بەڵام پەیامەکە یەکێکە: لە کوردستاندا، کاتێک خەڵک دەنگ بەرز دەکەنەوە، وەڵامەکە گولە و کوشتنە! لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١دا، هێزەکانی ئەمنی ڕووبەڕووى خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بوونەوە و نزیکەى ١٠ کەسیان کوشت و سەدان کەسیان برینداکرد و دەستگیرکرد ! لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥دا، هێز ئەمنی جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، ٣ کەسیان کوشت، دەیان کەسیان برینداکرد، و سەدان کەسیان دەستگیرکرد !
ئایا ئەمە کۆتایى هاتووە ؟ نەخێر! ئەمە سیستەماتیکە کە نیشان دەدات دیدى حوکمڕانی لە کوردستاندا هیچی نەگۆڕاوە! ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە بەڵێنەکانی چاکسازی و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ تەنها وشەی پووچن، و لە ڕاستیدا سەرکردایەتی هێشتا پێیوایە دەتوانێت بە هێز و توندوتیژی دەنگی خەڵک خاموش بکات!
لە بەهاری ٢٠١١دا، شەپۆلی “بەهاری عەرەبی” هەموو ناوچەکەی گرتبووەوە، و خەڵکی کوردستان ئومێدیان بەوە بەست کە بتوانن سیستەمە ئۆتۆریتەریانەکە بگۆڕن ! لە سلێمانیدا، گەنجان و هاوڵاتیان کۆبوونەوە بۆ خۆپیشاندان دژ بە گەندەڵی، دژ بە کەمکردنی لە خزمەتگوزاریەکان، دژ بە بێکاری، و داواکردنی چاکسازیی ڕاستەقینە ! داواکارییەکانیان سادە و یاسایی بوون: کۆتایی بە گەندەڵی، دابینکردنی خزمەتگوزاری، ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ، سنووردارکردنی دەسەڵاتی حزبەکان، و دروستکردنی حکومەتێکی بەرپرسیار!
ئەم خۆپیشاندانانە ڕەنگدانەوەی ڕقێکی کۆکراوە بوون لە ماوەی دەیان ساڵدا بەهۆی گەندەڵی بەرفراوان، خزمەتگوزاریی خراپ، بێکاریی بەرز، و باڵادەستی تەواوی دوو حزب لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان! گەنجان بێکار بوون و هیچ داهاتوویەکیان نەدەبینی، خێزانەکان تەنگانە بوون بەهۆی نرخە بەرزەکان، خزمەتگوزاریەکانی بنەڕەتی وەک کارەبا و ئاو لاواز بوون، و لە هەمان کاتدا سەرکردە سیاسییەکان و کەسە پەیوەندیدارەکان بە دەسەڵاتەوە دەوڵەمەند دەبوون و قەسرەکان بۆ خۆیان دروست دەکرد! ئەم جیاوازییە تووڕەیی گەیاندە خاڵی تەقینەوە!
لە ئەنجامی ئەو ڕۆژە، لە دەوری ١٠ کەس کوژران (ژمارەی ڕاستەقینە ڕەنگە زیاتر بێت)، سەدان کەس برینداربوون، و دەیان کەس گیرا کران ! لەوانە گەنجێک بە ناوی ئەسعەد عبدولڕەحمان (١٧ ساڵان) کە لە ئەنجامی گولەیەکی ڕاستەوخۆ لە سەری مرد ! کوردبوونی تاوانێک نەبوو، بەڵام خۆپیشاندان بۆ مافەکانی کورد بووە هۆی کوشتنی! ئەم گەنجە و قوربانیانی دیکە نەیانویست شتێک زیاتر لە ژیانێکی باشتر و حکومەتێکی بەرپرسیار، بەڵام پاداشتیان مەرگ بوو!
دوای کوشتارەکە، دەسەڵات ڕێگە بە هیچ لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ نەدا! کەسیش حسابی بۆ نەکرا! بەپێچەوانەوە، خۆپیشاندەران تاوانبار کران و وەک “هەڕەشەیەک بۆ سەقامگیری” سەیریان کرد ! خێزانەکانی قوربانیان ناچارکران بێدەنگ بن، ئەوانەی سکاڵایان کرد هەڕەشەیان لێکرا، و میدیاکانی سەربەخۆ بێدەنگ کران ! لە ساڵانی دواتریشدا، کاتێک هەوڵیان دا یادی قوربانیەکان بکەن یان داوای دادپەروەری بکەن، ڕێگەیان لێ گیرا و هەڕەشەیان لێکرا !
دواتر لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٫دا، زیاتر لە یەک دەیە دوای کوشتارەکەی ٢٠١١، مێژوو خۆی دووبارە کردەوە لە هەمان شار! ئەم جارە، کێشەکە لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هێزەکانی لاهوور شێخ جەنگی (بەڕێوەبەری پێشووی زانیاری و ئەندامی بنەماڵەیەکی سیاسی بەناوبانگ) بوو ! بەڵام وەک هەمیشە، هاوڵاتیانی ئاسایی بوونە قوربانیی سەرەکی!
هێز ئەمنی هێرشێکی بەهێزیان کردە سەر هۆتێلی لالەزار و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی ! لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی شەڕدا، ٣ کەس کوژران و دەیان کەسی دیکە برینداربوون ! خانووەکانی هاوڵاتیان تەقەیان لێکرا و زیانیان بینی ! خەڵکی ئاسایی کە هیچ پەیوەندییان بە ملمالانێی سیاسی نەبوو، خۆیان لەناو تیروگولە و تەقەکردنەوەدا بینییەوە! منداڵان لە تۆقین دەگریان، ژنان هاواریان دەکرد، پیران لە خانووەکانیاندا محاسیرە کرابوون!
ئایا ئەمانە تاوانبار بوون؟ نەخێر! ئەوان تەنها ئەو بەخت خراپەیان هەبوو کە لەو ناوچەیەدا دەژیان کە بوو بە شوێنی شەڕێکی سیاسی! بەڵام بۆ دەسەڵات، ژیانی هاوڵاتیان گرنگ نییە کاتێک بحەثە لەسەر حساب تەسفیەی سیاسی!
دوای کۆتاییهاتنی شەڕەکە، سەدان کەس گیرا کران ! زۆرێکیان هاوڵاتیانی ئاسایی بوون کە تەنها لە ناوچەکەدا دەژیان یان کارکەریی لاهوور شێخ جەنگی بوون بە شێوەیەکی یاسایی! ئەوان نە چەکیان هەبوو، نە بەشداریان لە شەڕەکەدا کردبوو، بەڵام گیرا کران تەنها بەهۆی ئەوەی لەو شوێنەدا بوون!
ئەوەی زیاتر نیگەرانکەرە، ئەوەیە کە کۆمیسیۆنی سەرۆکایەتیی مافی مرۆڤی کوردستان دواتر گومانی خستە سەر “دانپێدانان”ەکانی گیراوەکان، و ئاماژەی بە ئەوە کرد کە ئەگەری بەرز هەیە ئەوان لەژێر ئەشکەنجەدا ناچار کراون دانبە شتێک بنێن کە نەیانکردووە ! ئەمە واتای ئەوە کە نەک تەنها خەڵک بە ناحەق گیران، بەڵکو ئەشکەنجەشیان دان بۆ دروستکردنی “بەڵگە” دژیان! ئایا ئەمە دادپەروەرییە؟ ئایا ئەمە ڕێزگرتنە لە مافی مرۆڤ؟ نەخێر! ئەمە ئەشکەنجە سیستەمیە و بەکارهێنانی گرتن وەک ئامرازی ترساندن و سەرکوت
بەڵێنەکانی چاکسازی کە دوای ٢٠١١ دران، هیچیان جێبەجێ نەکران! بەڵێنەکانی ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ، پووچەڵەوە بوون! بەڵێنەکانی لێپێچینەوە، هەرگیز بەجێ نەگەیشتن! لە جێگای گۆڕانکاری، سیستەمەکە زیاتر سەخت دژوارتر بوو ئەو قوربانیانەی لە ٢٠١١دا گیانیان لەدەستدا، بێهوودە مردن، چونکە هیچی نەگۆڕا! ئەو قوربانیانەی لە ٢٠٢٥٫دا گیانیان لەدەستدا، هەمان چارەنووسیان هەبوو، چونکە سیستەمەکە هەمانە !شتە
