خوێندراوەتەوە: (9.1K)

دیار ڕزگار قادر – چالاکوان

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای شکستی ڕیفراندۆمە گاڵتەجاڕیەکەی ٢٠١٧، ڕایگەیاند، هەرکاتێک نوری مالیکی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوا دەوڵەتی کوردستان ڕادەگەیەنم، بەڵام ئێستا مالیکی دووبارە کاندیدی سەرۆک وەزیرانە و بارزانیش پیرۆزبایی لێدەکات و دەڵێت پشتیوانت دەبم.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەعێراق ” نوری مالیکی ” کە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە “بە زۆرینەی دەنگ” کردیان بە بەربژێری پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.

مسعود بارزانی بەفەرمی ڕایگەیاند، پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی  نووری مالكی وەك بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.

دەشڵێت: بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز مالكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و كێشەكان و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.

ئەم لێدوانەی بارزانی تەواو پێچەوانەی لێدوانەکانی پێشووتری خۆیی و تەواوی بەرپرس و کادرانی حزبەکەیەتی، ئەوان پێشتر نوری مالیکیان بە شەیتان وێنا دەکرد و بە بڕینی بوودجەی هەرێم تۆمەتباریان دەکرد، بەڵام ئێستا پشتیوانی لێدەکەن، ئائەوەیە دوو ڕوویی و دووفاقی لە سیاسەتی بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستاندا.

ئەمە لەکاتێکدایە سووننەکانی عێراق کاندید کردنی نوری مالیکی ڕەت دەکەنەوە و پێیان وایە، کاندیدکردنی مالیکی دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ لای توێژێکی فراوانی گەلی عێراق، بەتایبەت لەو پارێزگایانەی کە دووچاری وێرانکاری شەڕ و تیرۆر بوونەتەوە، کە پێشتر لە دەسەڵاتدا بووە و ناوی بەستراوەتەوە بە قەیرانی سیاسی، ئەمنی و ئابووری قووڵ، کەچی پارتی و بارزانی پشتیوانی لێدەکەن.

نوری مالیکی بۆ ماوەی دوو خول لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٤ سەرۆک وەزیرانی عێراق بوە، ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ جێگری سەرۆک کۆماری عێراق بوە، ئێستا بۆ سێیەم جار وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدە، لەلایەن بارزانیەوە پشتیوانی لێدەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 2,305 📊 Click Here