خوێندراوەتەوە: (6.0K)

فەرهەنگ فەرهاد

‎نەدانی موچە بە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆتە کارەساتێکی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان پێنەدانی مافێکی ئەساسی کە ئەویش موچەیە پارتە سیاسیەکانی یەکێتی و پارتی نەیانتوانیوە بڕیاری دروست لەبارەی موچەوە بدەن بۆ چارەسەرکردنی لە ڕیشەوە هەردەم پاساو دەدەنە دەست حکومەتی بەغدا
‎بۆ ڕاگرتنی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان
‎ئەم دوو حیزبە فاشیلە هیچ کات نەیانتوانیوە بڕیاری پێویست و بەرپرسیارانە وەربگرن سەبارەت بەدابینکردنی موچەی موچەخۆران و کۆتایی هێنان بەو نەهامەتیانەی ڕویانکردۆتە خەڵکی هەرێمی کوردستان بە گشتی

هەر هاوڵاتیک کە موچە خۆرە لەسەری پێویستە داوای مافی خۆی لە حوکمەت بکات لەسەر مافەکانی خۆی بێتە دەنگ هەتاکەی زوڵم ستەم بکرێ بەرامبەریان هەتاکەی موچەکانینا لە لایەن حیزبەکان بدزرێت باخەلی خۆیان پێ پری بکەن هەموو سالێک ئەم سینارۆیانە دروست ئەکەنەوە بۆ بەرژەوندی خۆیان و دزینی موچەی موچە خۆران لای تەواوی دنیا ساڵێک دوانزە مانگە تەنیا لای حوکمە سەقەتەکای هەرێمی کوردستان تەنیا دە مانگە ئەویش بۆ دزی کردنیان لە موچە خۆران بەداخەوە حوکمەت و پارتی سیاسی بۆ خزمەت کردنی خەلکە نەک دزیکردن لێیان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 12 Today: 12 📊 Click Here