خوێندراوەتەوە: (902)
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردەوە کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا گەشتە ئاسمانیەکانی هێڵی ئاسمانی پیگاسۆس لە نێوان ئیستەنبوڵ-سلێمانی-ئیستەنبوڵ دەست پێدەکاتەوە.
دوو شەممە، ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە ” بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن هێڵی ئاسمانی پێگاسۆسەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێدراوە، وا بڕیارە ٢٧/١٢/٢٠٢٥، گەشتە ئاسمانییەکان لە نێوان ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبوڵ دەست پێدەکەنەوە، وە هەفتانە سێ گەشت ئەنجام دەدرێت”.
لە نیسانی ٢٠٢٢، ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا داخرا و تا تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ قەدەغەکردنەکە بەردەوام بوو.
فڕۆکەخانەی سلێمانی
گەشتەکانی تورکیا
