خوێندراوەتەوە: (1.5K)

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ( شەفەق نیوز)ی راگەیاند” کە دوێنێ ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی لە بارەگای موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە بەغدای پایتەختی عێراق، بە بەشداری سەرکردەی ئەو لایەن و هاوپەیمانییانەی کە ئەنجومەنەکە پێکدەهێنن، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا. بۆ تاوتوێی کردنی ناوی ئەو کاندیدانەی کە خۆیان بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە”.

سەرچاوەکە وتیشی” له کۆبوونەوەکەدا مەحەمەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم، محەمەد جبوری سەرۆکی پارتی توده و خامئس خەنجەر سەرۆکی پارتی سەروەری و سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم ئاماده بوون به ئامانجی ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و میکانیزمی دابەشکردنی پشکی هەڵبژاردن لەنێوان فراکسیۆنە پەرلەمانییە سوننەکاندا”.

سەرچاوەکە وتی “لەم کۆبوونەوەیەدا تەواوی وردەکارییەکانی پەیوەست بە کاندیدکردنی سەرۆکی داهاتووی پەرلەمان تاوتوێ کرا و پێداچوونەوەی بۆکرا، به پێی ئه و ڕێنماییەی لەگەڵ هاوبەشەکان لەوبارەیەوە رێککەوتون”.

ئەو سەرچاوەیە بە پشتبەستن بە داتاکان، جەختی کردەوە کە “ژمارەی کاندیدەکانی ئەم پۆستە لە شەش کەسەوە بۆ سێ کەس کەمکراوەتەوە” کە بریتین لە محەمەد حەلبوسی- سەرۆكی حزبی تەقەدوم، سابت عەباسی- وەزیری بەرگریی

موسەننا سامەڕائی- سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم.

ئاماژەی بەوە کردووە: ” کۆدەنگی لەسەر هەڵبژاردنی سامەرائی هەیە ” چونکە “هەڵوێستەکانی لە حزبەکەی و کارلێکە سیاسییەکانیدا پتەو و مامناوەندن”.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی داوای لە سەرۆک کۆمار کردبوو کە وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە خولی نوێدا دیاری بکات، پێشنیاری ئەوەشی کردبوو کە ئەم وادەیە پێش بیست و پێنجی ئەم مانگە بێت، بەپێی بڕگەکانی ماددەی ٥٤ی دەستوور.

ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی نوێنەرایەتی ڕێکخستنی چەتری هێزە سوننەکان دەکات کە لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ١١ ئەم مانگە بەڕێوەچوو، سەرکەوتوو بوون، هاوکات هێزە سوننەکان بە ڕێککەوتنی سیاسی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بەدەستەوەیە.

دوێنێ دادگای باڵای فیدراڵی (باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق) ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەندامانی پەرلەمان پشتڕاستکردەوە.

دەستووری عێراق وادەی دیاریکراوی بۆ پێکهێنانی دامودەزگاکان دیاری کردووە دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، لەوانەش داوا لە سەرۆک کۆمار دەکات لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا پەرلەمان کۆبکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی، دواتر لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەت.

پەرلەمانی عێراق

سەرۆکی پەرلەمان

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 287 📊 Click Here