هەسەدە، ئامادەیی تەواوی خۆیان رادەگەیەنن بەمەبەستی گواستنەوەی شەڕ بۆ هەر شوێنێک لە چوارچێوەی خاکی سوریادا.
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سوریای دیمورات، ڕایگەیاند” سەركۆنەی توندی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا دەكەین، هاوبەشی تەواو لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپات دەكەینەوە.”
ئاماژە بەوەشكراوە، ڕێگە بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان نادەن کە ڕیزەکانیان ڕێکبخەنەوە یان جارێکی دیکە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بکەن. وەڵامدانەوەکە یەکلاکەرەوە و ڕاستەوخۆ دەبێت دژی ئەوانەی بەرپرسن لەم هێرشە و ئەوانەی پاڵپشتییان دەکەن.
هەسەدەش دەڵێت” ئامادەیی تەواوی خۆمان رادەگەیەنین شەڕ بگوێزینەوە بۆ هەر شوێنێک لە چوارچێوەی خاکی سوریادا.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ١٣ی كانونی یەکەمدا له بۆسهیهكی چهكدارێكی داعش له سوریا دوو ئهندامی خزمهتگوزاری سهربازی ئهمریكی و كهسێكی مهدهنی ئهمریكی كوژران و سێ سهربازی تریش برینداربوون، دواتر رووبهڕووبوونهوه رویدا و چهكدارهكه كوژرا.
هەسەدە
ئەمریکا
سوریا
