خوێندراوەتەوە: (1.4K)

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا پشتگیری ئەو قسانەی کرد کە پەریون بوڵدان لە بارەی ئەم قۆناغەی پرۆسەی ئاشتییەوە رایگەیاند کە لەنێوانیاندا وتی ” گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە چووینە قۆناغی دووەم”.

رۆژی هەینی ١٢ ی کانوونی یەکەم دوای دیداری وەفدی ئیمرالی بۆ لای دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرست، پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند ” جەخت دەکەمەوە کە کۆبونەوەکەمان زۆر بەرهەمدار بوو، بەرێز باخچەلی و شاندەکەیمان ئاگادار كرد لەبارەی ئەو کۆبونەوەیەی کە لە رۆژی ٢ی کانوونی دووەم لە ئیمرالی ئەنجاممان دا و گفتوگۆکانی دواترمان خستەڕوو”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی “باسمان لەو قۆناغە كرد پرۆسەکە پێیگەشیتووە، لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوو بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد، دەمەوێت جەخت لەسەر گرنگی و بەهای ئەم دیدارە بکەمەوە، بە لەبەرچاوگرتنی قۆناغی ئێستای پرۆسەکە، پێمان وایە زۆر گرنگە لەسەر بنەمایەکی نوێ، یان لە قۆناغێکی نوێدا بەرەو پێشەوە بچین، گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە چووینە قۆناغی دووەم.”

لە بارەی قۆناغی دووەمەوە پەروین بوڵدان روونکردنەوەی داو وتی لە قۆناغی دووەمدا چوارچێوەی یاسایی پێویستە، ئەم چوارچێوەیە دەبێت “یاسای ئاشتی” بێت، ئێمە دەمانەوێت بە تایبەتی جەخت لەسەر ئەم خاڵە بکەینەوە”.

“ئەو کارەی کە کۆمیسیۆن و لایەنە سیاسییەکان لەمەودوا ئەنجامی دەدەن، لەم ئاستەدا زۆر گرنگ دەبێت، بۆچوونەکانمان گەیاندووەتە بەڕێز باخچەلی و چاوەڕوانییەکانمان سەبارەت بە یاساکە روون کردووەتەوە، بەشدارییەکی بەرچاوی لەم پرۆسەیەدا کردووە و پێمان وایە بەردەوام دەبێت لەو کارە”.

دوابەدوای قسەكانی بوڵدان، باخچەلی وتی” پەروین خانم بە روونی هەڵوێستی خۆی راگەیاندووە؛ من پشتگیری لە هەموو وشەیەک دەکەم کە وتویەتی”.

شاندێکی پارتی یەكسانی و دیموکراسی كە پێکهاتبون لە پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، میتحەت سانجار پەرلەمانتاری دەم پارتی و فایک ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەر لە فەرمانگەی یاسایی ئەسرین، سەردانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە)یان لە پەرلەمان کرد.

باخچەلی تا ئێستا بە یەکێک لە داکۆیکارانی پرۆسەی ئاشتیەو هەروەها دەستێشخەری ئەمجارەی پرۆسەی ئاشتی لەمەوەو دواتر ئەردۆغان دەستیپێکرد.

پرۆسەی ئاشتی

باخچەلی

پەروین بوڵدا

قۆناغی دووەم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 2,930 📊 Click Here