بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە لافاو زیانی بە ئۆتۆمبێلەکانیان گەیاندوە، لە سبەینێوە سەردانی بەڕێوبەرایەتیەکەیان بکەن و ناویان تۆمار بکەن.
پێنج شەممە، ١١ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند “ئاگاداری هاونیشتمانییان دەکەینەوە، سبەی هەینی کاتژمێر ٩:٠٠ـی بەیانی تاوەکو کۆتایی هەفتە، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ ئامادەبن بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.”
بە پێی زانیارییەکان چەند لیژنەیەک پێکهاتوە بۆ ناو نوسین و کۆکردنەوەی داتای زیان لێکەوتوتوانی لافاوەکەی ڕۆژی ٩ ی ئەم مانگەی قەزای چەمچەماڵ کە لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی گیان لە دەستدا و شەش هاوڵاتی بریندار بوون و زیانی دارایشی لێکەوتەوە، هەر بە هۆی لافاوەوە لە باشوری کوردستان لە ڕۆژی یەک شەمەی ڕابردوەوە تا ئێستا پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە.
لافاو
چەمچەماڵ
