ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری دەستگیرکردن و بەندکردن و کوشتن و لە سێدارەدانی ژنانی لە ئێراندا بۆ مانگی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە لە ٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بڵاویکردۆتەوە، ئامارەکانی توندوتیژی و سەرکوتکردنی ژنان کە تۆمار کراون بەم شێوەیە ڕایگەیاند “لە ماوەی مانگی تشرینی دووەم ٢٢ ژنی چالاکوان دەستگیرکراون و پێنج چالاکوانی دیکەش سزای زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێندراوە و پێنج حاڵەتی لە سێدارەدانیش لە شارە جیاوازەکانی ئێراندا لە لایەن ڕژێمەوە جێبەجێکراون، ٢٠ ژنیش کوژراون”.
بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، بە لایەنی کەمەوە ۲۲ چالاکوانی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون کە١٩٪ ی کۆی گشتی دەستگیرکراونی ئەو مانگە پێک دەهێنن لە ئێراندا.
بە پێی ئاماری کۆکراوەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ساڵی ڕابردوو ١٩١ ژن لە ئێراندا کوژراون، وە تەنها لە مانگی ڕابردووی ئەم ساڵدا کوشتنی ٢٠ ژن تۆمارکراوە.
ئامارەکانی توندوتیژی
ئێران
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
