خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وتەبێژی یەکەی ٧٠ـی هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت “تاوەکو ئێستا خەریکی رێکارەکانین، لە ماوەی هەفتەیەکدا هەموو رێکارەکان تەواو دەبن وردەکارییەکە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرین، بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی ئەوێ”.

دوو شەممە، ٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەکەی ٧٠ـی هێزەکانی پێشمەرگە، لەبارەی تەواوبوونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی یەکەکەیان ئاماژەی بەوەکردوە کە گەیشتوونەتە قۆناغێ کۆتایی لە ئەنجامدانی کارەکانیان و ئەوەی ماوە ناردنی زانیارییەکانە بۆ وەزارەتی پێشـمەرگە و لە هەفتەی داهاتووشدا ئەو کارە دەکەن.

سەبارەت بە کارەکانی یەکەی ٨٠، نەجات عەلی، فەرماندەی یەکەکە ڕایگەیاندوە “هەموو ڕێکارەکانمان لە وەزارەتی پێشمەرگەش تەواو بوون، دەڤەری یەک دروستبووە و تەنیا رێوڕەسمی ناساندنی ماوە، کە کاتەکەی دیار نییە و دەکەوێتەوە سەر حکومەت و هاوپەیمانان کەی دیاری بکەن”.

١٦ ئەیلول ٢٠٢٥، جارێکی دیکە شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسی چەند دامەزراوەیەکی پەیوەندیداری هەرێمی کوردستان کۆبونەوە و بۆ ڕێکخستنی هێزەکەی پێشمەرگە و دروستکردنی هێزێکی یەکگرتوو بە بەشداری هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگە

یەکەی ٧٠

یەکەی ٨٠

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 1,673 📊 Click Here