بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی لەگەڵ نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دوز خورماتو، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لەشاری کەلار دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە” ڕۆژی ١ی ئەم مانگە لەشاری کەلار، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچون، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت.”
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت” لە ئۆپەڕاسیۆنەكەدا توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری تلیاك و بڕی یەک کیلۆ و سێ سەد گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، لەگەڵ سێ هەزار دەنک حەبی هۆشبەر بگرن.”
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٦ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
کەلار
سلێمانی
ماددەی هۆشبەر
