خوێندراوەتەوە: (849)

کەشناسی عێراق، ئاشكرایدەکات، بارانبارین دەستی پێکردوە و لە ڕۆژی دووشەممە شەپۆلەکە بەهێز دەبێت و لە ڕۆژی چوارشەممەوە کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق، ئەمرۆ یەکشەممە ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە ڕاگەیەندراوێکدا، هۆشداری توند دەدات بەوەی شەپۆلی بارانبارین دەستی پێکردوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر وڵات دەبێت، هەروەها ئەگەری ڕوودانی هەر خاڵەتێکی نەخوازراو هەیە بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکە.

سەبارەت بە شەپۆلی بارانبارینەکەش دەڵێت” لە ڕۆژی دووشەممە سبەی بەتایبەتی لە کاتی ئێوارەدا شەپۆلی بارانبارینەکە بەهێز دەبێت و بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی چوارشەممەدا کاریگەرییەکی ڕوو لە کەم بوونەوە دەکات.”

لە ئێستادا شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردوە لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بارانبارین دەستی پێکردوە، لە چەند پارێزگایەکی عێراقیش شەپۆلەکە بە بەهێزی دەستی پێکردوە.

کەشوهەوا

پلەکانی گەرما

بارانبارین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,846 📊 Click Here