بەڵێن سەلیم محمد
یەکێتی و پارتی لە بنەڕەتدا دروستکراون بۆ خزمەتی کورد، بەڵام لە کردار و ڕەفتاریاندا، زۆر جار وەک دەسەڵاتدارێکی خۆپەرست ڕەفتاریان کردووە
تەنها بەرەو سودێکی زیاتری کۆمپانیای حیزبی و خێزانەکەی خۆیان) کاردەکەن.
ئەوە “کوردەیەتی.” نییە. ئەوە حیزبەیەتیە، دەسەڵاتەیەتی، سیاسەتە. کە یەکێتی و پارتی ئەوە دەکەن، ئەوان وەک ڕێکخراوێکی حیزبی سیاسی ئەوە دەکەن،
نەک وەک کوردایەتی. لێرەدا هاونیشتیمانیانی کوردستان هەست بە ناخۆشی و پەشیمانی دەکەن. چونکە چاوەڕوانی ئەوەیان لە حیزبێکی کوردی دەکرد مافیان بپارێزێت، نەک سەرجەم مافی ئازادی و خۆش گوزەرانی لێ زەوت بکرێت.
هۆکارەکە گرژیی سیاسی، دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات، نەبوونی دیموکراسی راستەقینە بۆیە، پێویستە “کوردایەتی ” لە “حیزب” جیا بکرێتەوە
یەکێتی و پارتی هەرچەندە خۆیان وەک نوێنەری کوردستان دەناسێنن،
بەڵام کردەوەکانیان بەتایبەت لە کاتی کێشە ناوخۆییەکاندا، نیشانەی بەرگریکاری یەکپارچەیی و سەربەخۆیی کوردیان نییە، بەڵکو نیشانەی ئەوەن کە چۆن سیاسەت و دەسەڵات دەتوانێت بنەما نەتەوەیەکان تێک بشکێنێت. هێزە سیاسییەکانی کوردستان بە شێوازێک کاردەکەن کە سنووری نێوان “حیزب” و “نەتەوە” لەناودەبات.
ئەوان خۆیان وەک تاکە نوێنەری ڕاستەقینەی نەتەوەی کوردستان دەناسێنن. بۆیە، کاتێک ڕکابەرێکی سیاسی یان هەر دەنگێکی ڕەخنەگر هەڵدەستێت، ئەوان وەک ڕکابەرێکی سیاسی، بەڵکو وەک two in one enemy سەیر دەکرێت.ئەم لەناوچوونی ئازادیە
وای لە هێزەکە دەکات کە هەر جووڵەیەکی دژ بە خۆیان وەک “خیانەت” لە ئاستی نەتەوە تەماشا بکات، نەک وەک جیاوازی ڕای سیاسی. لە ئەنجامدا، هەر ڕکابەرێک “دوژمنی کورد”ە و کوشتنی “دوژمنی کورد”یش ڕێگایەکی “ڕەوا”یە بۆ پاراستنی “نەتەوە”! کاتێک سیستەمێکی دادپەروەری و یاسایی راستەقینە بوونی نەبێت، هێزەکە پشت دەبەستێت بە “کەسایەتی”ەوە، نەک بە “سیستەم”. واتە، تاکەکەس (سەرۆک، فەرماندە) دەسەڵاتی تەواوی هەیە و بڕیاری کوشتنی گیانی مرۆڤەکان دەدەن. لەم بارودۆخەدا، کوشتن وەک ڕێگایەکی خێرا و کەرت بۆ چارەسەری کێشە سەیر دەکرێت.
کۆتایی: ئایا ئەوان “کوردن”؟
نا. بەڵام ئەوە ئەو کردارە ناشرینەیە کە لە ناو کۆمەڵگایەکی کوردیدا ڕوودەدات بە هۆی:
· ڕەوشتی حیزبی کە لە ڕەوشتی نەتەوەیی پتەوترە.
· سیستەمی سیاسی کە حیزبی وەک نەتەوە دەبینێت.
· نەبوونی دەوڵەت و دادپەروەری کە ڕێگە بە ئەم جۆرە کردارانە دەدات.
