سوپای عێراق، دووبارە چووەتەوە سەر زەویی جوتیارانی کورد لە سنوری شارۆچکەی پردێ و رێگری لە جوتیاران دەکات بەرهەمی گەنمەشامیی ئەمساڵیان دروێنە بکەن.”
بەپێی زانیارییەکان هێزێکی سوپای عێراق شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٦ی کانونی یەکە، بە هەمەری سەربازییەوە چووەتە سەر زەویی جوتیارانی كوردی گوندی گورزەیی شارۆچكەی پردێ و نەیانهێشت دەڕاسە دروێنە بکات.
ئەو کێشە هەزار و ٤٠٠ دۆنم زەوی دەگەڕێتەوە و لەسەر سكاڵای كەسێكی عەرەب و بە بڕیارێکی دادگا چونەتە سەر ئەو گوندە ڕێگری لە درووێنە دەگرن.
لەلای خۆشیەوە، جوتیارانی كورد دەڵێن” ئەوان خاوەنی ڕاستەقینەی زەوییەکانن و بەڵگەنامەی فەرمیی ساڵی ١٩٧٦یان لەلایە کە موڵکداریی باو و باپیرانیان دەسەلمێنێت. بەڵام ئەو کەسەی کێشەکەی دروست کردوە، عەرەبێکە و لە چوارچێوەی پرۆسەی تەعریبکردندا هێنراوەتە ناوچەکە.”
وتیشیان” سەرەتا سوپا رێگەیدا دروێنە بکەین، کاتێک دەڕاسە چووە سەر زەوییەکانمان و دەستی بە دروێنە کرد، هاتن و رێگەیان نەدا بەردەوام بێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عێراق بە یاسایەك بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بەعسی هەڵوەشاندنەوە كە بەشێكی چارەسەری كێشەی جوتیارانی كورد بوو لە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان.
سوپای عێراق
جوتیارانی کورد
