خوێندراوەتەوە: (1.3K)

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ره‌تیكرده‌وه، ئاگاداری بڕیاری دیاریكردنی ئه‌نساڕوڵا و حزبوڵای لوبنان بێت وه‌ك گروپێكی تیرۆرستی.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئەمڕۆ هەینی ٥ی کانونی یەکەم، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه” هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌و لیسته نیه كه له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی فه‌رمی سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نساڕوڵا و حزبوڵای لوبنان وه‌ك گروپی تیرۆریستی و بلۆككردنی سه‌روه‌ت و سامان و سامانه‌كانیان بڵاوكراوه‌ته‌وه.”

ئاماژەبەوەشکراوە، ئه‌و جۆره بڕیارانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نانێردرێن، ته‌نیا ئه‌و یاسایانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رده‌چن و له‌گه‌ڵ مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی ده‌نێردرێن به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه و په‌سه‌ندكردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان

رونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بێ ئاگا بووە له بڕیاری ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نساڕوڵا و حزبوڵا وه‌ك گروپی تیرۆریستی و بلۆككردنی پاره‌كانیان، ته‌نها له ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه زانیاریه‌كان له‌وباره‌یه‌وه وه‌رگرتوه.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق

گروپە چەکدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,344 📊 Click Here