خوێندراوەتەوە: (1.2K)

رۆژی هەینی دوو گەنجی هەرکی لە عەلوەی هەولێر دەستگیردەکرێن، لەگەڵ گەیشتنی هەواڵەکە بە خەڵكی خەبات، جارێکی تر خۆپیشاندان لەو شارۆچکەیە دەستیپێکردەوەو، حکومەتی هەرێمیش هێزی زیاتر رەوانەی قەزاکە دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ” سپی ” ئەو دوو گەنجەی دەستگیرکراون، یەکێکیان تەمەنی ٢٤ ساڵ و ئەوی دیان تەمەنی ٢٣ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەهانەی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی دوو شەممەی رابردووی گوندی لاجان ئەمڕۆ لە عەلوەی هەولێر دەستگیرکراون.

ئەو خۆپیشاندانەی ئەم ئێوارەیە سەریهەڵدایەوە ئێستا لە شارۆچکەی خەبات درێژەی هەیە و ژمارەیەکی بەرچاویان ئافرەتن.

لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی رەوانەی شارۆچکەکە کراون بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکە.

رۆژی دوو شەممەی رابردوو خەڵکی گوندی لاجان لە دژی پاڵاوگەیەک کە بەشێکی بەرچاوی پشکەکانی دەگەڕێتەوە بۆ گەنجێکی بنەماڵەی بارزانی و، دواتر دژی چۆڵپێکردنی گوندەکەیان خۆپیشاندانیان سازکرد، هێزێکی ئەمنی زۆر لەو رۆژەدا رەوانەی گوندەکەو شارۆچکەی خەبات کرا بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکە، لە ئەنجامی بارگرژیەکەدا بارەگایەکی لاوان و قەپانێکی ئۆتۆمبیل سوتێنران، لە ئەنجامی بارگرژییەکەش گەنجێک کە هاوڵاتییە کوژراو پێنج کەسی تر برینداربوون و هێزە ئەمنییەکان چەندان کەسیان دەستگیرکرد.

خۆپیشاندان

قەزای خەبات

دەستگیرکردن

پاڵاوگە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,344 📊 Click Here