خوێندراوەتەوە: (1.6K)
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئاشکرایدەکات، دەستەی دادوەری زیاتر لە ٨٠٠ تانەی هەڵبژاردنی ڕەتکردوتەوە.
جومانە غەلای، ڕایگەیاند” رۆژی پێنجشەممە ٤ی ١٢ی ٢٠٢٥، دەستەی دادوەری زیاتر لە ٨٠٠ تانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق رەتکردووەتەوە.”
وتیشی” دەستەی دادوەری تا یەکشەممەی داهاتوو، هەموو ئەو تانانەی کە ماونەتەوە یەکلایی دەکاتەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی کە لە مادەی ٢٠ی پەیڕەوی سکاڵا و تانەداندا هاتووە، دەستەی دادوەری بە رەسمی کۆمسیۆن ئاگادار دەکاتەوە کە سەرجەم تانەکان یەکلایی کراونەتەوە.
لە دوای هەڵبژاردن ٨٢٧ تانە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق رەوانەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان کران.
کۆمسیۆن
هەڵبژاردنی عێراق
