لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق بەسەرپەرشتی سودانی كۆدهبێتهوهو نوێنەرانی ههرێمیش بهشدارن و، بڕیارە ئەنجامی لێکۆڵێنەوە لە هێرشکردنە سەر کلێگەی غازی کۆرومۆر رابگەیەندرێت.( سپی زانیاری ورد بڵاودەکاتەوە).
هەرچەندە بڕیاربوو دوای ٧٢ کاتژمێر لەدەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی کۆرمۆر ئەنجامەکەی ڕابگەیهنرێت، بەڵام ئەو وادەیە تەواو بووەو هێشتا ئەنجامەکە بڵاونەکراوەتەوە. ئەمشەو چوار شەممە لیژنەکە کۆدەبێتەو بڕیارە ئەنجامەکەی رابگەیەندرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کۆدەبێتەوەو تاوتوێی ڕاپۆرتی مەیدانی لیژنەکە لەبارەی هێرشەکە، زیانەکانیو چۆنیەتی ڕێگریی لە دووبارەبوونەوەی بە ئامانجگرتنی کێڵگەکە دەکات، چاوەڕێدەکرێت لیژنەکە ڕاسپاردەو بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە دەربکات.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ” سپی ” ئەو لایەنەی هێرشەکەی ئەنجامداوە گرووپێکی تورکمانی سەر بە حەشدی شەعبین و لەو گرووپانەن کە سەر بە ئێرانن، بەڵام چەند بەرپرسێکیان سەر بە تورکیان و ئەم هێرشەی ئەمجارە بەو میلیشیانە ئەنجامدراوە کە تورکمانن و سەر بە ئێران، بەڵام بە فەرمانی تورکیا ئەمجارە هێرشەکە ئەنجامدراوە.
لە بارەی دەستگیرکردنی هیچ تۆمەتبارێک لەو دۆسیەیەدا، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ” سپی ” کەوتوون هیچ کەس دەستگیرنەکراوە، هەندێکیان پەنایان بردۆتە بەر سەرکردە شیعەکانی سەر بە ئێران و لە بارەگا و ماڵەکانی ئەو سەرکردانە خۆیان حەشارداوە.
بەشداری کۆبوونەوەکە: محەمەد شاع سودانی سەرۆک وەزیران.عەبدولئەمیر شەمەری – وەزیری ناوخۆی عێراق. ڕێبەر ئەحمەد ـ وەزیری ناوخۆی هەرێم.حەمید شەتری ـ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق. فەریق عەبدولکەریم حەسەن ـ سکرتێری سەربازیی سەرۆک وەزیرانی عێراق. فەریق بیلال مەجید ناسر ـ لەهەواڵگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان. فەریق حەماس عەلی سەرحان ـ ئاژانسی هەواڵگری/ وەزارەتی ناوخۆی عێراق. لیوا غازی عاید موتڵەگ ـ بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگرییو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر/ وەزارەتی ناوخۆی عێراق. هاوکار ئەحمەد محەممەد ـ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێم. عەقید عەلی جەمال ـ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوان/ وەزارەتی ناوخۆ.
چوارشەممەی ڕابردوو ٢٦ ی تشرینی دووەم هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لەسنووری قەزای چەمچەماڵو لەئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لەکۆگایەکی غاز کەوتەوە، هێرشەکە هەرچەندە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەڕێژەی ٨٠% کەمبووە، بەم هێرشەوە ١١ جار هێرشکراوەتە سەر ئەو کێڵگە گرنگە.
کێلگەی غازی کۆرومۆر
لیژنەی لێکۆلێنەوە
میلشیا
تورکیا
