خوێندراوەتەوە: (828)

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بارەی لێبوردنی گشتی لە عێراق دەڵێت، کە تا ئێستا ١٩٤ هەزار و ٣٤٠ کەس لە یاسای لێبوردنی گشتی سودمەند بوون و لە ١١ مانگی ئەمساڵیشدا ٣٨ هەزار و ٧٨٧ کەس ئازادکراون.

بە گشتی ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیرکردن، بانگێشتکردنی بەردەم دادگا، بە کەفالەت ئازادکردن یان بە ئامادەنەبوو حکومدان، زیندانی ١٥٥ هەزار و٥٥٣ کەس بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون، کە لەو ژمارەیەش ٣٨ هەزار و ٧٨٧ کەسیان زیندانی بوون، هەروەها ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند “بڕی ٨١ ملیار و ٥٣٣ ملیۆن و ٤٩٠ هەزار دینار پارەی دزراو گەڕێندراوەتەوە”.

لە ١٧ شوباتی ٢٠٢٥ یاسای لێبوردی گشتی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و چەند تاوانێک دیاریکراوە کە دەچنە ناو چوار چێوەی لێبوردنی گشتییەوە.

لێبوردنی گشتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 1,637 📊 Click Here