یەکشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا، لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینەی محەمەد شیاع سودانی، لە دیدارەکەیاندا باسیان لە رێگاكانی ئەو پرۆسەیە کردووە کە عێراق لە ڕێگەیەوە بتوانێت بەردەوام بێت لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری سوریاو ئاسایش و خۆشگوزەرانی و بوژانەوەی ئابوری، کە لە هەمان کاتدا سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق بەهێزتر بکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، بیر و ڕایان لەبارەی ڕێگریی کردن لە پەرەسەندنی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کرد، هەروەها هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ چارەسەری دیپلۆماسی بۆ چارەکردنی کێشەکان، سوودانی و باراک جەختیان لەوە کردەوە، ناوچەکە بەگەڕێننەوە سەر ڕێڕەوی هەماهەنگی و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری دوور مەودا.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردودا، ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا کۆتایی هات و لە ئێستادا حکومەتی کاتی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع کاروباری ئەو وڵاتە بەڕێوەدەبات،
محەمەد شیاع سودانی
نێردەی ئەمریکا
سوریا
