خوێندراوەتەوە: (942)

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتوو، دۆخی کارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەست بە گواستنەوەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کرا و وێستگەکانی کارەبا بەگەڕ دەخرێنەوە.

باسی لەوەشکردووە: ئێستا دۆخی کارەبا ڕوو لە باشبوونە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.

کارەبا

هەرێمی کوردستان

کۆرمۆر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 249 Today: 810 📊 Click Here