خوێندراوەتەوە: (1.7K)

کەشناسی عێراق پێشبینی بارانبارین لە ناوچە سنووردارەکانی شارەکانی وڵات کردووە، کە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

کەشناسی عێراق لە ڕاپۆرتی بڵاویکردەوە کە “مانگی تشرینی دووەم بە بارودۆخی کەشوهەوای لاواز و سنووردار کۆتایی دێت، هەروەها هەورەکان بەرەو بەرگەهەوای وڵات لە بەرزاییە جیاوازەکاندا پێشڕەوی دەکەن، لە ئەمڕۆشەوە هەورەکان وردە وردە دەست بە کۆبوونەوە دەکەن، بەجۆرێک کەشوهەوای نیمچە هەور لە هەموو ناوچەکاندا زاڵ دەبێت و لەگەڵ جوڵەی بەرەو باکوور، چڕییەکانی هەورەکان”. هەورەکان زیاد دەبن”.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “کەشوهەوا لە شەودا سارد دەبێت و لە ڕۆژدا تاڕادەیەک مامناوەند دەبێت، هەروەها لە بەرزاییە شاخاوییەکاندا زۆر سارد دەبێت”.

سەبارەت بە ئەگەری بارانبارین، ڕاپۆرتەکە ڕوونیکردەوە، “سبەی، یەکشەممە، ئەگەری بارانبارینی سوک بۆ مامناوەند هەیە، کە هەندێکجار ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، لە پارێزگاکانی نەینەوا، دهۆک، هەولێر، سلێمانی و باکووری دیالە، لە شێوەی بارانبارینی پچڕپچڕ و نابەردەوام”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو:” رۆژی دووشەممە ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی باکوری وڵات بەردەوام دەبێت، هەروەها ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاو و لاواز لە سەلاحەدین، بەغدای پایتەخت و باکووری ئەنبار هەیە، هەروەها ناوچە پەرشوبڵاوە سنووردارەکان لە شارەکانی باشوور”.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ” رۆژی سێشەممە، ئەگەری بارانبارینی سووک تا مامناوەند لە ناوچە پەرشوبڵاوەکانی شارەکانی باشووردا هەیە”.

کەشناسی

پلەکانی گەرما

باران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 198 Today: 1,094 📊 Click Here