خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شارۆچکەی “بەیت جین” لە دەورووبەری دیمەشق ئەنجام دا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی تشرینی دوەم میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە کە مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئیسرائیل چوونەتە نێو “بەیت جین”ـەوە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان دانیشتووانی شارۆچکەکە و هێزەکەدا ڕوویداوە، ئەمەش وایکردووە هێزەکەی ئیسرائیل لە نێو شارۆچکەکە بکشێتەوە و لە گردی “بات وەردە” لە دەورووبەری ناوچەکە جێگیر بێت.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە سوپای وڵاتەکەی لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە “بەیت جین”، تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێناوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای دوو کاتژمێر لە شەڕەکە، سوپای ئیسرائیل بۆ دەورووبەری شارۆچکەکە کشاوەتەوە.

هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی شارۆچکەی “بەیت جین”ـی لە لادێکانی دیمەشق، بۆردومان کردووە، لەئاکامدا دوو کەس کوژراون و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئیسرائیل

دیمەشق

سوریا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 172 Today: 1,442 📊 Click Here