خوێندراوەتەوە: (1.3K)
لە نوێکردنەوەیدا گۆگڵ ماپسدا کاتێک داوای نەخشەی هەرێمی کوردستان بکەیت، ناوچە جێناکۆکەکانیش لە ناو ئەو نەخشیەدان.
کەرکوک، خانەقین، پردێ، کفری، دووز خورماتوو، مەخمور، شەنگال، گوێڕ، بەعشیقە و بەحزان، خانکی و بەشێکی تلکێف و هەموو ئەو ناوچانەی دیکەی کە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ناکۆکییان لەسەرە، دەکەونە ناو سنوری هەرێمی کوردستان و عێراق، ئێستا لە گۆگڵ ماپس شوێنی ئەم ناوچانە لە ناو جوگرافیا و خاکی هەرێمی کوردستاندا پیشان دەدرێت.
ناوچە جێناکۆکەکان بەو ناوچانەی کوردستان دەترێت کە مادەی ١٤٠ی دەستور دەیانگرێتەوە و لە دەرەوەی بەڕێوبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.
کوردستان
گۆگڵ ماپس
