خوێندراوەتەوە: (1.4K)

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی دەڵێت “زیاتر لە دوو هەزار و ٤٠٠ تۆن غازی یەدەگمان ماڵانمان هەیە، بەشی زیاتر لە دوو هەفتە دەکات”.

پێنج شەممە، ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان سەبارەت بە یەدەگی غازی ماڵان، ڕایگەیاند “لە پاش هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر غازمان پێنەگەیشتووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هاونیشتمانیانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، ئەگەر تاوەکو سێ هەفتەی دیکەش غازی ماڵان لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە پێمان نەگات، دەتوانین ئیدارەی ئەو یەدەگی غازە بدەین کە لە پارێزگای سلێمانی بوونی هەیە”.

لە کیڵگەی کۆرمۆرەوە ڕۆژانە ٢٣٤ تەن غاز دابەشدەکرێت بەسەر ٨٨ کارگەی پارێزگای سلێمانی، و بە پێی زانیارییەکانیش پارێزگاکانی دیکەش یەدەگی غاز بە هەمان شێوە هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 1,634 📊 Click Here