کۆمپانیای دانە غاز لە (Dana Gas) یەکەم ڕاگەیەندراویدا لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەڵێت” بەرهەمهێانی گاز ڕاگیراوە”.( بەمەش لە ٨٠٪ کارەبای هەرێم نابێت).
لە ڕاگەیێندراوەکەی دانە غازدا کە رۆژی پێنج شەممە ٢٧ ی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە، هاتووە ” شەوی ڕابردوو کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کراوەتە ئامانج و وردەکارییەکەی بەم شێوەیەیە:
– پڕۆسەی بەرهەمهێنان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بە تەواوی ڕاگیراوە.
– هێرشەکە لە ڕێگەی “مووشەک”ـەوە ئەنجامدراوە.
– کۆگایەکی شلەمەنی لە کێڵگەکە پێکراوە.
– دۆخی بەرهەمهێنان و زیانەکان
– کۆمپانیاکە لەبارەی زیانەکان و دۆخی کێڵگەکە دڵنیایی دەدات و دەڵێت:
-هیچ زیانێکی گیانی بەر کارمەندان نەکەوتووە.
-لە بارەی کۆنترۆڵکردنەوە، دانە غاز ئاماژەی بەوە کردووە، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە هەنگاوی پێویستیان گرتووەتەبەر:
-لە هەماهەنگی بەردەوامدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە.
-لە کاتی گونجاودا زانیاری و نوێکاریی زیاتر بە بازاڕ ڕادەگەیەنن.
دانا گاز
هێرش
کۆرومۆر
