ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا دەکات هێزەکانی هێزەکانی تورکیا لە ” باکوری ” عێراق، هاوشێوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بکشێنەوە. ( تا ئێستا بە هەرێم دەڵێت: باکوری عێراق).
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت” لە كاتی پێشوازیكردنی لە بەغدا لە ئەنیل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لەعێراق، هەردولا جەختیان لەسەر ڕێگای گەشەپێدان كردوەتەوە بەو پێیەی پڕۆژەیەكی ستراتیژی میحوەرییە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، هەروەها باسیان لەدۆسیەی كەمی ئاو كردوەو بەگرنگیان زانیوە چارەسەرێكی دادپەروەرانەی بۆ بدۆزرێتەوە بەشێوەیەك مافی ئاوی عێراق گەرەنتی بكات.
قەیس خەزعەلی دوپاتیكردوەتەوە،” پێویستە هێزەكانی توركیا لەباكوری عێراق بكشێنەوە هاوشێوەی دەرچونی هێزە بیانییەكانی دیكە، بۆ بەرقەراربونی تەواوەتی ئەمن و سەقامگیری لەعێراقدا”.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسایبی ئەهل حەق هەڵوێستی لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی تورکیاو ئەمەریکا و هاپەیمانی دژی داعش لە عێراق ڕاشکاوانەیەو داوای دەرچوونیان لە عێراق دەکات، بەڵام لەسەر دەستوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری عێراق بێدەنگەو بە دۆستی ئێران ناسراوە.
قەیس خەزعەلی
هێزەکانی تورکیا
کشانەوەی هێز
ئێران
