خوێندراوەتەوە: (1.1K)

شارەزایەکی کەشناسی هەواڵ و زانیاری دڵخۆشکەر سەبارەت بە مانگی داهاتوو (١٢) بڵاودەکاتەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە کە مانگی ١٢ مانگێکی پڕ باران دەبێت و کۆتایی بە وشکەساڵی دێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند” بەگوێرەی پێشبینیە درێژ مەوداکان کە بە شێوەی مانگانە دەخرێنەڕوو لەسەرەتای ئەم وەرزەوە پێشبینی پایزێکی کەمباران ئەکرا بۆ زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان کە لەمانگی ئەیلول (٩) پێشبینیەکانمان راگەیاند وە تا ئەم کاتە لەگەڵ ئەم شەپۆلەش کە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە هێشتا لە ئاست تێکراییەکان بۆ مانگی ١١ باران نەباریوە و بەگشتی تا ئێستا پایزێکی کەمبارانمان هەبووە “.

ئاشکراشی دەکات کە، ” هەواڵە گرنگەکە ئەوەیە کە پێشبینی دەکرێت مانگی داهاتوو ١٢ باروودۆخی وشکی کەش و هەوا لەسەرجەم وڵاتانی ناوچەکە کۆتایی پێبێت و لەو مانگەدا ئاستی بارانبارین بگەرێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی یان زیاتر لە تێکرایەکان کە ئەمەش دڵخۆشکەرە و پێشبینی هاتنی چەند شەپۆلێکی زۆر باشی بارانبارین ئەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کە زۆربەیان لە نزمەپاڵەپەستۆ کەمەرەییەکانەوە چالاک ئەبن و لەرێگای دەریای سوورەوە دەگاتە سەر ناوچەکانمان و لەگەڵ بوونی شەپۆلەکانی دەریای ناوەراستیش بەرێژەیەکی مامناوەند کە ئەمەش ئەبێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی فراوان و بەهێزی بارانبارین بۆ سەر ناوچەکانمان ، لەگەل ئەم گۆرانکاریەدا هەندێ جیاوازی لەبارانبارینی ناوچەکانی هەرێمدا دروستەبێت کە لەماوەی سەرەتای وەرزی پایز”.

دەشڵێت” تا ئێستا بەگشتی بارانبارین بۆ ناوچەکانی باکوری هەرێم باشتربووە و ناوچەکانی ناوەراست و باشور و رۆژهەڵاتی هەرێم کەمتر بارانبارینیان هەبووە بەڵام لەمانگی داهاتوودا تا رادەیەک پێچەوانە ئەبێت و بارانبارینی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین زیاتر ئەبێت بەڕاورد بە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و بەگشتی باکوری هەرێم بەو واتایە ناڵێین کە لەو ناوچانە باران کەمببارێت بەڵکو لەسەرجەم ناوچەکان پێشبینی ئەکرێت ئاستی دابارین زۆر باش بێت بەڵام لوتکەی بارانبارینەکان لەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشوری هەرێمی کوردستان ئەبێت و ان شاو الله ئەمەش سەرەتایەک ئەبێت بۆ کۆتای هاتنی وشکە ساڵی و درێژە ئەکێشێ بۆ مانگەکانی ساڵی داهاتووش بەڵام بەگشتی پێشبینیەکە تەنها بۆ مانگی ١٢ یە و مانگەکانی دواتر”.

کەشناسی

پلەکانی گەرما

باران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 76 📊 Click Here