خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ ئەنقەرە سەبارەت بە ڕێککەوتنی بۆرییەکانی عێراق و تورکیای ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە” دوێنێ دووشەممە، کۆبوونەوەیەک لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی کۆماری تورکیا ئەنجامدرا بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ گواستنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیا”.

لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆی بەرفراوان لەسەر ڕەشنووسی پێشنیارکراوی ڕێککەوتنەکە و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری لە پرۆژەکانی کەرتی وزە لە ئاستە جیاجیاکانی نێوان هەردوولا ئەنجامدرا.

هەردوولا دووپاتیان کردەوە کە کەشوهەوای دانوستانەکان ئەرێنی بووە و ئەو لێکتێگەیشتنانەی گەیشتوونەتە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو داڕشتنی ڕێککەوتنێکی نوێ کە هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بکات و بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی گواستنەوە و گەیشتن بە بەرژەوەندییە ستراتیژییە هاوبەشەکان مسۆگەر بکات.

لایەنی عێراقی بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، باسم محمد خدر و لایەنی تورکی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد بێرات کۆنکار، بریکاری وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکان بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی عێراقی و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دەوڵەتی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکوور و هەروەها بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بەشەکانی، پلاندانان، بەدواداچوون، کۆنترۆڵی ناوخۆ، کاروباری یاسایی و ئابووری لە بارەگای وەزارەت ئامادەبوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 88 📊 Click Here