خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، شتەکان بۆ چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر و یاریزانەکانی بە باشی دەردەکەون، پێش یارییەکەی ڕیال مەدرید بەرامبەر ئێلچی، کە ڕۆژی 23ی ئەم مانگە لە لالیگا بەڕێوەدەچێت.

پشووەکەی ئێستا سوودی بۆ ئەلۆنسۆ هەبووە، چونکە زۆربەی یاریزانە پێکانیان هەیە، یان ئەوانەی کە بە سادەیی ماندوو بوون، چاکبوونەتەوە.

پێگەی ئەستێرەکانی ڕیال مەدرید بۆ یارییەکەی ئێلچی، بەپێی ڕاپۆرتەکە:

کیلیان مباپێ: هەوکردنی بچووکی پاژنەی پێی هەیەو گونجاوە بۆ یاریکردن.

ئێدمۆند کاماڤینگا: ماندوێتی زۆری ماسولکەکانی هەیە – گونجاوە بۆ یاریکردن.

کۆرتوا: پێکانی پەنجەی هەیە – گونجاوە بۆ یاریکردن.

دانی کارڤاخال: پێکانەکەی ئەژنۆی وادەکات ئامادە نەبێت بۆ یاریەکە.

فرانکۆ ماستانتونۆ، ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر و چۆامێنی: لە قۆناغی چاکبوونەوەدان بەڵام بۆ یارییەکە ئامادە نابن.

ئەلۆنسۆ دوای ڕاهێنانەکانی ڕۆژی پێنجشەممە، سێ ڕۆژ پشووی بە یاریزانە غەیرە نێودەوڵەتییەکان داوە و تیپەکەش ڕۆژی دووشەممە مەشق و ڕاهێنانەکان دەستپێدەکاتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 931 📊 Click Here