بە مەبەستی دەستکردن بە گفتوگۆی پێکهێنانی کابیەنی نوێ لە عێراق، سێ شەممەی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی گەورەترین لیستی براوەی هەڵبژاردن، سەردانی هەرێم دەکات.
وەفا محەمەد لە پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی هەینی ١٤ ی تشرینی دووەم بە ماڵپەی سۆمەرییەنیوزی ڕاگەیاندووە” پارتی پەیوەندییەکی چڕی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن دەستپێکردووە دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق”.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی “ئەم پەیوەندییانە بە ئامانجی خۆئامادەکردن بۆ پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ئەنجام دەدرێن”.
محەمەد وەفا ئاشکرای کرد کە “سێشەممەی داهاتوو محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران، سەردانی هەردوو شاری دهۆک و هەولێر دەکات، کە بڕیارە لەوێ لە چوارچێوەی ڕاوێژکارییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و قۆناغی سیاسی داهاتوو، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆبێتەوە”.
سودانی
کابینەی نوێ
هەرێمی کوردستان
