خوێندراوەتەوە: (1.4K)

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند” به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانییه‌وه، ئه‌مڕۆ چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری له ناوه‌ندی شار به‌ڕێوه‌ده‌چن و شه‌قامێكی سه‌ره‌كیش داده‌خرێت.”

هاتووچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە” ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ له به‌رده‌ركی سه‌را له ناوه‌ندی شاری سلێمانی، چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چن.”

بەڕێوەبەراییەتیەکە، داواش له شۆفێران ده‌كات، بۆ دروستنه‌بوونی قه‌ره‌باڵغی و ئاسته‌نگی هاتوهچۆ، ئۆتۆمبێله‌كانیان له شوێنی گونجاو رابگرن و هاوكاریی تیمه‌كانیان بن.

هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت” ته‌نیا شه‌قامی پیره‌مێرد له به‌رده‌كی سه‌را داده‌خرێت كه به ئاراسته‌ی بازاڕی ئۆرزدی ده‌ڕوات.”

شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن “ئیبراھیم پاشای بابان”ەوە دروست کراوە، ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، “سلێمان پاشا” ناوناوە، سلێمانی جگەلەوەی پایتەختی میرنشینی بابان بووە، لەھەمانکاتدا مەڵبەندێکی بازرگانی و رۆشنبیری ناوچەکەش بوو.

سلێمانی

هاتووچۆ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 141 Today: 1,705 📊 Click Here