سەربەست حسێن محمود
كاتێك بە وردی تەماشای مێژووی ڕابردووی خەبات و شۆڕشی كورد دەكەین، ئەوكات دەزانین بۆ تا ئێستا نەبووە بە خاوەندی دەوڵەت، حەتمەن هۆكاری زۆر گرنگی هەیە كە بەو شێوەیە بێ دەوڵەتە و بەردەوام لە ژێر فشاری زیندە بە چاڵكردن و پەت و سێدارەو زیندانیكردن و فەوتاندن و لەناوبردن بۆتەوە. کە تێرٍامانێكی كورت له حزب و سهركردایهتیی ئهوسا بكهین، باری سهركردایهتی و تهنانهت خودی حزبهكانی كوردستانی ئهمڕۆمان بۆ دهردهكهوێت، كه ئایا كورد سهركرده و حزبی راستهقینهی ههبووە، یان دهتوانین بهمانهی ئێستای لای خۆمان بڵێین حیزب وهكو كڕۆك و پێكهاته و بیروباوهڕ و ئایدیۆلۆجیا و فهلسهفه، یان دهتوانین پێناسهی راست و دروستی سهركرده و حزبی ئهم قۆناغه بكهین، ئهوسا ههر كهسێك حزبی دروست بكردایه یان سهركردایهتی بكردایه ، خاوهنی رۆشنبیریهكی باڵا و فهلسهفهیهكی پێشرڕهو و جیاواز و دهگمهن بوو له ناو كۆمهڵگهدا، قسەکانی دوێنێتان هەر لە گوێمانایە: بەغا موفلیسە…پوڕە نینە…نەوتی خۆمان بۆ خۆمان و هی خۆیان بۆ خۆیان .. ئەبین بە دوو دراوسێ ی باش…گەر سوپای عێڕاق ڕاست ئەکا یەک بست قاچ بخاتە کەرکوکەوە …و ..و …، ئەمانە و دەیان هاژەهاژ و تەسریحی نەزانین و لەخۆبایی بوون و بێ ئەقڵی، لەوەوە بۆ ڕاست کردنەوەی باری لەقیوتان دوای ” تاپۆی ڕەشی ڕیفڕاندۆم !!” بەرپرسی واتان هەبوو ئەیووت من پورم عەرەبە و یەکێکی تر خاڵۆژنی گەر بۆیان بکرایە بە دیسداشە و “چەفیە” وە ئەسوڕانەوە بە قوڕگێکی پڕ لە گریانەوە ئەتانووت: تکایە دەرگای گفت و گۆمان لەسەر دامەخەن..!
کە دەزانن پێتان ناکرێ عەیبەی تیا نییە بۆ تەنیا جارێ دان بە شکستی خۆتاندا بنێن و بڕۆن وازی لێبێنن با کەسانێکی تری شایستە بێنە ئەو جێیەگەیە کە بتوانێ خزمەتکاری خەڵک بێ بێ جیاوازی نەک وەکو ئێوە ببن بە خزمەتکاری ئاغاو جاش و قەرداش و بێگانەو دەرو دراوسێ، بەسەر ملیانەوەو ژیان و گوزەرانیان لێ تاڵ بکەن لەلایەک نیشتیمان بۆ هاووڵاتییە ڕەسەنەکان بکەنە گۆڕستان و بۆ نەیارەکانی کوردو کچە مۆدێلیش بوەتە مەڵبەندی خۆشگوزەرانی و پارە پەیدا کردن
بڕواتان هەبێ ئەوەنە خراپکاریتان بەرامبەر بە خەڵک کردوە کە نەمانی نەوتیان پێ باشترە گەر نەمانی ئێوەی لە دەسەڵاتا پێوە بێ، بۆ خەڵک زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە و بۆ ئێوەش ڕەنگە شکستی کۆتایی هێنان پێتان خەڵک نەبوونی و بێ دەرامەتی زۆری بە خۆیەوە دیوە ئەوە ئێوەن لەوەتەی هەن بەبێ کیسە پارەی خۆ خۆستنە خزمەتی ئەم یان ئەو ناژین ، ئەووترێ “حەیا” قەترەیەکە کە ڕژا ئەڕژێ ، حەیا لای ئێوە “تانکەرێ نەوت” بوو لە ناو تورکیا ڕژا.
لەدوای ڕاپەڕین ،بەتایبەتی پاش ئەوەی دەسەڵات و پارەو هێز و ڕاگەیاندن کەوتە دەستی یەکێتی و پارتی،ئیدی بە زەبری پارەو پۆست و دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی ،سوپایەک لە مرۆڤی خۆفرۆش،قەڵەم فرۆش،ویژدان فرۆشیان لەخۆیان کۆکردەوە تا داکۆکیان لێ بکەن و ڕەش بکەن بەسپی و ناشیرین جوان بکەن، شکستیش بکەنە سەرکەوتن. بۆ من جێگەیی داخ و خەمێکی قوڵی نەبڕاوەیە کە لە کوردستان و لە ژێر سایەی حکومەتی کوردیدا ڕۆژانە دەیان چالاکوان و ڕۆژنامەنووس هونەرمەرمەند پارێزەر هاوڵاتی دەڕفێنرێن سەرنگوم دەکرێن یان بەرچەقۆو شەق دەدرێن و سەریان دەتاشرێت و سوکایەتییان پێدەکرێت هەموو جۆرە ئەتککردنێک بەر دیدەمان ئەکەوێ ئەم کارانەش بە ویراسی بۆیان بەجێ ماوە! ئێوە شەرم لە خۆتان ناکەن لە پێش چاوی هەموان و بە ئاشکرا ئەوەی نەکرا کردتان ئەوەی نەبینرا بوو بینینمان ئەوەی دەسەڵاتی پێشوو تەواوی نەکرد
ئێوە هاتن بەناوی دیموکراسی و نیشتمانیەوە بوون بە تەواو کەری کاری ناتەواو بەردەوامیشن !
